خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەداتە دایەنگەکان

  2023-05-12  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی: لە هەر دایەنگەیەکدا حاڵەتی هەوکردنی پەردەی مێشک تۆماربکرێت دایەنگەکە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لە نووسراوێکدا هۆشداری دەداتە دایەنگەکان و دەڵێت، لە هەر دایەنگەیەکی سنووری شاری سلێمانی حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک تۆماربکرێت، دایەنگەکە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دادەخرێت.

بەپێی نووسراوسراوەکەی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، پێویستە لەناو دایەنگەکاندا رەچاوی رێنماییەکانی خۆپاراستن و پاکوخاوێنی بکرێت بە تایبەت لە پێش نانخواردن و لەدوای چوونە تەوالێت.

لە نووسراوەکەدا، ئەوەش هاتووە، هەر منداڵێک نیشانەی نەخۆشییەکەی تێدا دەرکەوت پێویستە بە زووترین کات ببرێتە نزیکترین بنکەی تەندروستی بەمەبەستی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەی.

ئاماژەبەوەشکراوە، لە هەر دایەنگەیەکدا نەخۆشییەکەی تێدا تۆمارکرا پێویستە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دابخرێت.






ڕیکلام