کەرکوک .. حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەکۆڕۆنا ١٠٠ کەسی تێپەڕاند

  2020-07-09  | 
کەرکوک
حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کەرکوک لەبەرزبوونەوەدایە
 سۆران عەبدولکەریم
فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەکۆڕۆنا لەپارێزگاکە ١٠٠ کەسی تێپەڕاندووە و ئاماری ڕۆژانەی تووشبووانیش لەهەڵکشاندایە.

سەباح نامیق جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی کەرکوک بەتۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، تەنها لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا لەپارێزگاکە ١١٣ توشبوى نوێ تۆمارکراون، ٥١ توشبوو چاکبونەتەوە و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە .

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا لەکەرکوک تاوەکو ئەمڕۆ، ١٩٥٧ توشبوو تۆمارکراون، ١٠٢٣ توشبوو ڤایرۆسەکە لەلەشیاندا چالاکە وچارەسەر وەردەگرن، هاوکات ٨٣٣ توشبوو چاکبوونەتەوە و ١٠١ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراون .

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستا کێشەی کەمی ئۆکسجین لەشارەکە نیە بەڵکو ئەوەی هەیە کەمی دەرمانە ودەبێت بەغدا لەهەفتەکانی داهاتوودا هاوکاری زیاتری پارێزگاکە بکات.

ماوەیەکە لەتۆڕە تۆمەڵایەتیەکان هێرشی توند دەکرێتە سەر ئیدارەی تەندروستی کەرکوک و تۆمەتبار دەکرێت بەوەی لەهەوڵەکانی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی کۆڕۆنا لە نەخۆشخانەکان سستە وکارمەندانی تەندروستی خۆیان بەدەست کەمی پێداویستی پزیشکیەوە دەناڵێنن .



ڕیکلام