ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێک و ژمارەیەک دەزگا و هێز دابەش دەکرێت

  2023-06-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ مووچەی مانگی رابردووی وەزارەتێک و ژمارەیەک دەزگا و هێز دابەش دەکرێت.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی  کە دوێنێ هەینی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە  بڵاوکرایەوە، ئەمڕۆ شەممە مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن، کەسوکاری شەهیدو ئەنفالکراوان، زیندانیە سیاسییەکان و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.

هەر بەپێی لیستەکە، ڕۆژی یەکشەممە مووچەی مووچەخۆرانی کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوەو گەیاندن و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابەش دەکرێت.

لە لیستەکە هاتووە، ڕۆژی دووشەممەو سێشەممە مووچەی مووچەخۆرانی پەروەردە، خانەنشینی شارستانی و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.


ڕیکلام