بە فەرمانی مەسرور بارزانی پلەی (32) ئەفسەری گۆڕان بەرزکرایەوە

  2023-07-18  | 
دۆسیە:  پارتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەبڕیارێکی نهێنی مەسرور بارزانی پلەی ژمارەیەک ئەفسەری سەربە بزوتنەوەی گۆڕان بەرزدەکرێتەوە کە وەزارەتی دارایی لە رێگەی سێ لیستەوە ئاماژەی بە ناوەکانیان داوە

بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی  کە دەست (ژیان) کەوتوە،  ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی کراوە، ئاماژە بە نوسراوێکی نهێنی مەسرور بارزانی دەکات بۆ بەرزکردنەوەی پلەی سەربازی (٣٢) ئەفسەر کە (سەربە بزووتنەوەی گۆڕانن).

نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژە بە (٣) لیست دەکات بۆ بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرەکان لە وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی ناوخۆن.

 


ڕیکلام