وەزارەتی خوێندنی باڵا: زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک بێ مۆڵەتە و باوەڕپێکراو نییە

  2023-08-08  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی خوێندنی باڵا لیستی ناوی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە کە لەلایەن وەزارەتەوە مۆڵەتیان هەیە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی یاسای زانکۆ تایبەتەکان کە لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە مۆڵەتی کردنەوەی بە زانکۆ و پەیمانگەی تایبەت لە شارەکانی هەرێمی کوردستان داوە کە لە خوارەوەدا ناوەکانیان بەپێی هەریەک لە پارێزگاکان خراوەتەڕوو.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، جگە لەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتانەی لە لیستی هاوپێچدا هاتوە و پابەندی مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەتن، هیچ زانکۆ و پەیمانگەو کۆلێژە زانکۆییەکی تر لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی پێنەدراوەو باوەڕپێکراو نیە جگە لە لیستی ئاماژە پێکراوی خوارەوە.

زانکۆ تایبەتەکانی سنوری هەولێر:

زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک
زانکۆی جیهان - هەولێر
زانکۆی لوبنانی فەرەنسی
زانکۆی نۆلج
زانکۆی بەیان
زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی
زانکۆی کاسۆلیک
کۆلێژی قەڵای زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی


زانکۆ تایبەتەکانی سنوری سلێمانی:

زانکۆی ئەمریکی لە عێراق/ سلێمانی
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا
زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
زانکۆی جیهان - سلێمانی
زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک/ لقی سلێمانی
زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی
کۆلێژی گۆیژەی زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی


زانکۆ تایبەتەکانی سنوری دهۆک:

زانکۆی جیھان - دهۆک
زانکۆی نەورۆز

پەیمانگە تایبەتەکانی سنوری ھەولێر:

پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز
پەیمانگەی نۆبڵی تایبەت
پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت
پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە
پەیمانگەی تەکنیکی هەیبەت سوڵتان
پەیمانگەی تەکنیکی گەشەی تایبەت

پەیمانگە تایبەتەکانی سنوری سلێمانی:

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
پەیمانگەی تەکنیکی تایبەت لە کەلار
پەیمانگەی تەکنیکی ناشناڵ بۆ تەکنەلۆجیا

پەیمانگە تایبەتەکانی سنوری دهۆک:

پەیمانگەی تەکنیکی دهۆکی تایبەت
پەیمانگەی تەکنیکی ئاراراتی تایبەت
پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز لقی زاخۆ


ڕیکلام