ناوبژیوانى نێودەوڵەتی پێشووی عێراق کۆچی دوایی کرد

  2020-07-12  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
ئەمڕۆ مەحمود نورەدین نابیژوانی نێودەوڵەتی پێشووی عێراق بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

مەحمود نورەدین  کاتژمێر ٣ بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەجەڵتەی دڵ لەشاری کەرکوک کۆچی دوایی کرد

نورەدین سەلمان ناسراو بەحاجی مەحمود،  لەدایک بووی ساڵی ١٩٦٣، لەنەتەوەی تورکمانە ودانیشتوی شاری کەرکوکە، لە ساڵی ١٩٨٣ دەستی داوەتە کاری ناوبژیوانی، 90  یاری نێودەوڵەتی بەڕێوەبردووە، ساڵی ١٩٩٤ بوەتە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی،  نابژیوانی نێودەوڵەتی پێشووی عێراق ووڵاتانی ئاسیا بۆ تۆپی پێ،  ئەندامی لیژنەی داوەرانی وڵاتانی عەرەب بووە.

 ناوبراو یەکەم ناوبژیوانی کەرکوکی بووە بتوانێت بگاتە ئەو ئاستە لەمێژووی ناوبژیوانی شارەکە کە سەدان یاری خولی نایابی عێراقی وئاسیایی بەڕێوەبردووە، چەندین پۆستى وەرگرتووە لەوانە، ئه ندامی ناوبژیوانانی کوردستان و سەرۆکی ناوبژیوانانی کە رکوک و عێراق بووە لەساڵانی ڕابردودا ئەندامی لیژنەی ناوبژیوانانی ناوەندی عێراق بوو تا گیان لەدەستدانی .






ڕیکلام