لە دهۆك 60 پڕۆژەی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە بەهۆی نەبوونی بودجە راگیراون

  2020-07-12  | 
مەعسوم ئیبراهیم، بەڕێوەبەری رێگاوبانی پارێزگای دهۆك
فۆتۆ: مازن شنگالی
 مازن شنگالی
بەڕێوەبەری رێگاوبانی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، لە سنوری دهۆدا لە 60 پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوە و رێگەوبان تەنها یەك پڕۆژە كاری تیادا دەكرێت ئەویش لەسەر بودجەی بەڵێندەرەكەیە.

مەعسوم ئیبراهیم، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتیمان نزیكەی 60 پڕۆژەمان هەبووە لە ساڵی رابردوودا، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە راوەستاون تەنها یەك پڕۆژە كاری تیادا دەكرێت. 
ناوبراو وتیشی، لە نێو پارێزگاكانی هەرێمدا كەمترین بودجە بودجەی پارێزگای دهۆكە لە نێو پارێزگاكاندا و دریٍژترین رێگا و گرنگترین رێگاشی لەسەرە كە رێگای ئیبراهیم خەلیلە، بەڵام دیاریكردنی بودجە و پشكی پارێزگاكان بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوان دیاری كراوە. 
ئەو لەبارەی تەواو نەكردنی پڕۆژەی رێگای ئیبراهیم خەلیل ئاشكرایكرد بەڵێندەر بەهۆی نەبوونی پارە و پڕۆژەكەی راگرتووە، هیوادارین حكومەتی هەرێم بەشێوەیەكی تایبەت مامەڵە لەگەڵ ئەو پڕۆژەیە و پڕۆژەی چالاروڤیەی بەردەڕەش بكات چونكە ئەو دوو پڕۆژەیە زۆر گرنگن. 
مەعسوم ئیبراهیم، وتیشی، لەو 60 پڕۆژەیەی هەیە تەنها یەك پڕۆە بەردەوامە ئەویش بەڵێندەر لەسەر شانی خۆی بەردەوامە پارەی بۆ تەرخان نەكراوە. 


ڕیکلام