پاش زیاتر لە چوار مانگ و نیو، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و تورکیا دەستیانپێکردەوە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی٧ی٢٠٢٠، فڕۆکەیەک بە ٩٣ سەرنشینەوە لە شاری تەورێزی ئێران گەشتی بۆ شاری ئەستەنبوڵی تورکیا کردووە.
ئاماژەیان بەوەشکردەوە، ئەو گەشتە بەگرتنەبەری تەواوی رێکارەکانی خۆپارێزی و رەچاوکردنی مەودای گەشتیاران لەناو فڕۆکەخانەکەدا ئەنجامدراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 و داخستنی سنورەکان، لە ٢٦ی شوباتی ئەمساڵەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و ئێران راگیرابوون.