هێڤیدار ئەحمەد بۆ نێچیرڤان بارزانی: بۆچی ئێستا ناچی بۆ بەغدا

  2023-09-10  | 
دۆسیە:  پارتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بەمووچە و بودجەی هەرێم داوایەک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات و دەڵێت، بە گوێرەی ئەودەسەڵاتانەی لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتوە، ئێوە بەرپرسیارن لە بەرگریکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.

ھێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەپەیامەکەیدا دەڵێت، لەهەر مەجلیسێک، دوکاندارێک، کاسبکارێک، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان دوو کەسدا، هەموو دەپرسن، ئەم وەزعەی هەرێم چی لێدێت و هەموومان بەرەو کوێ دەچین؟.

دەشلێت، جارێک بەمنت گوت، بو خەڵکی خۆم، ئامادەم هەموو رۆژێ بچمە بەغدا، بۆ ئێستا ناچی؟.

ئەو پەرلەمانتارەی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، دەزانین کۆکردنەوەی رای لایەنە کوردستانییەکان وەک یەک بوچۆن بۆ چارەسەری دۆخەکە ئاسان نییە و بگرە چەقیوە، بەتایبەت پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی و چاکبوونەوەی، وەک ئاو و هەوا گرینگە بۆ هەرێمی کوردستان.

هێڤیدار ئەحمەد ئەوەشدەخاتەڕوو، ئەمە داواکاری خەڵکە لە ئێوە، خەڵک دەپرسێت، کێ ئەم هەرێمە لە نقۆمبوونی رزگار دەکات؟، کاک نێچیرڤان، بەهانای خەڵکی خۆت وەرە.

 


ڕیکلام