سەرۆكایەتی ڕوسیا ڕەخنەی توندی لەو كەسانە گرت كە تا ئێستاش گومان لە فایرۆسی كۆرۆنا دەكەن لە جیهاندا و بە ڕاستی نازانن .
دیمیتری بیسكۆف وتەبێژی سەرۆكایەتی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەو پێشتر لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا تووشی كۆرۆنا بووە و چاكیشبووەتەوە .
وتەبێژی سەرۆكایەتی ڕوسیا وتی "ئەو كەسانەی گومان لە ڕاستی بوونی فایرۆسی كۆرۆنا دەكەن، یان نەزانن یاخود لە خراپترین حاڵەتدا شێتن ".
جەختیشیكردەوە، نەخۆشییەكە بوونی هەیە و جیاوازیشە لە نەخۆشییەكانی دیكە .
لە كۆتایی وتەكانیدا وتەبێژی سەرۆكایەتی ڕوسیا جەختیكردەوە، ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا دەبن هەندێك جار هەست بە ترس دەكەن و ماوەی تووشبوونە پەیوەندارە بە هەستێكی ئەوتۆوە كە تا ئێستا نەزانراوە .
ئەو وتانەی سەرۆكایەتی ڕوسیا لە كاتێكدایە، تا ئێستا لە ڕوسیا 727هەزار و 162 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 11 هەزار و 335 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە .