د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی كوردی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له به‌رده‌وامی به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق بۆ پرسی بودجه و پشكی هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی ئه‌یلولی 2023 لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ و شاندێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی سازكرد".
ده‌ڵشڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ تایبه‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم و پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی كراوە و شاندی وه‌زاره‌تی نه‌وتیش ئاماژه‌یاندا به‌وەداوە، کە له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێكه‌وتوون له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستی هه‌رێم له سووته‌مه‌نی و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان به نرخی پاڵپشتیكراو هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری عێراق".