د. رێواز فایەق: سەروەریی و نەمری بۆ شەهیدە قارەمانەکانی دژە تیرۆر

  2023-09-18  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رێواز فایەق، سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت ڕایگەیاند، "هەر کەس و لایەنێک بە هەر مەبەستێک پاسا و بۆ هێرشە تیرۆریستیەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بهێنێتەوە، خائین و خۆفرۆشە".

د. رێواز فایەق دەڵێت، "سەروەریی و نەمری بۆ شەهیدە قارەمانەکانی دژە تیرۆر، خوای گەورە ئارامی و سەبووریی بە کەسوکاریان ببەخشێت و جێگەیان فیردەوسی بەرین بێت ان شاء الله" ..

ئاماژە بەوەشدەکات، دژەتیرۆر بەشێکی زیندوو و کارا و جێمتمانەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرە لە هەموو ناوچەکە، پیاوە مەردەکانی دامەزراوەکە ئازایانە و پیشەییانە ئۆپراسێۆنەکانی لەناوبردنی تیرۆر بە سەرپەرشتی و چاودێری هاوپەیمانان ئەنجام ئەدەن..

دەشڵێت، هەر کەس و لایەنێکیش بە هەر مەبەستێک پاساو بۆ هێرشە تیرۆریستیەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بهێنێتەوە، خائین و خۆفرۆشە، دەستی دووی داگیرکەرانی کوردستانە و خەڵکی کوردستانيش زۆر هوشیارن و هەمووان زۆر باش دەناسنەوە..


ڕیکلام