پۆلیسی سلێمانی، لەبارەی ڕووداوەکەی دوێنێی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند،" به‌ناوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه بەتوندی ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکەین کە بووه هۆی شه‌هیدبوونی سێ هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستان و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه".
ئاماژەی بەوەکرد" وه‌ك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاوخەمیی و پەژارە و پرسەی خۆمان بۆ شەهیدانی ئەم ڕووداوە نەخوازراوە دەردەبڕین و هیوای چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".
ڕوونیشیکردەوە، لای هه‌مووان ئاشكرایه كه پێشمه‌رگه‌كانی دژه‌تیرۆر ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له‌دابینكردنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین لایه‌نه‌په‌یوندیداره‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق فشار دروست بکه‌ن بۆ ڕێگرتن لەم پێشێلکارییانەو پاراستنی سەروەریی خاکی کوردستان.