بافڵ جەلال تاڵەبانی: دروستكردنی بەربەست لەبەردەم بەپارێزگابوونی هەڵەبجە خزمەت بە هیچ لایەنێك ناكات

  2023-09-20  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغدا چاویکەوت بە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر.

لەدیدارێكدا گەشەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان یەكێتی، هاوپەیمانیی نەسر و لایەنە عیراقییەكان جەختیلێكرایەوە و جەخت لە فراوانكردنی هەماهەنگییەكان كرایەوە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكان و پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و عیراق.

‏‎لەدرێژەی دیدارەکەدا بە نیگەرانییەوە باس لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت کرا و لەو رووەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، رێگریكردن لە دەستدرێژییەكان و پاراستنی سەروەرییەكانی وڵات پەیوەستە بە كۆدەنگیی نیشتمانییەوە، بۆیە پێویستە هەمووان هەوڵ بۆ رێگریكردن لەو هێرشانە بدەن و نەهێڵین چیتر سەقامگیریی خاكەكەمان رووبەڕووی مەترسی ببێتەوە.

‏‎پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و لەوبارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، دروستكردنی بەربەست لەبەردەم بەپارێزگابوونی هەڵەبجە خزمەت بە هیچ لایەنێك ناكات، پێویستە هەموولایەك بە ئەركی ئەخلاقی و ویژدانی  خۆی هەڵبستێت و هەوڵ بۆ ئاوەدانكردنەوە و قەرەبووكردنەوەی شارەكە بدەن