ئەندامێكی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرایكرد، 38 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی پەسەنكراون و ئەوەی دیكەش كە ماوە شەو بەردەوام دەبین.
عیماد ئەحمەد ئەندامێكی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەرۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە ئێستادا گفتوگۆ بەردەوامە لەسەر مادەکانی پەیڕەو و گفتوگۆکانیش بەردەوام دەبن و بە ئەگەرێکی زۆرەوە سبەینێش گفتوگۆ بەردەوام دەبێت.
دەشڵێت، بەشێكی زۆری مادددەكان پەسەرنكراو ن و ئەوانەی دیكەش كە ماون شەو گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، لە 50% كارەكانی كۆنگرە تەواو بووە، بەڵام پێدەچێت سبەینێش كۆنگرە بەردەوام بێت.
عیماد ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو، كۆنگرە زۆر بەرێك و پێكی و بێ كێشە بە رۆحیەتێكی دیموكراسیانە بەرێوە دەچێت.
ئاشكراشیكرد، یەكێتی لە پێناوی خەڵك دروستبووە و لە پێناوی خەڵكیشدا خەبات دەكات و بەمەش دەتوانین خزمەتێكی باشی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەین.