ئەندامێكی كۆنگرەی پێنجی یەكێتی ئاشكرایدەكات، تا ئێستا كۆنگرە بە دیموکراسی و لە کەشێکی زۆر ئازاددا بەڕێوەدەچێت.
دوای کۆتاییهاتنی ئەمڕۆی کۆنگرە، پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند:" ئەم چوار رۆژە کۆنگرە زۆر بە دیموکراسی و لە کەشێکی ئازاددا بەڕێوەچوو.
دەشڵێت، ئەو ئەندامانەی کە خاوەنی پۆستی حکومی و پەرلەمانین لە هەرێم و عێراق خۆیان بۆ پۆستەکانی سەرکردایەتی کاندید ناکەن، هەندێک لە مەکتەبەکانیش هەڵدەوەشێنرێنەوە یاخود تێکەڵ دەکرێن.