بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە زیاتر لە ١٩٢ ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی، ئەمڕۆ دووشەممە بڕی ١٩٢ ملیۆن و ٦٠٢ هەزار و ١٩٠ دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش ١٧٧ ملیۆن و ٨٨٢ هەزار و ١٩٠ دۆلاریان بەشێوەی حەواڵەیە و ١٤ ملیۆن و ٧٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.