بۆ یەكەمجار گروپێكی چالاكی سەربازی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، وێنەی كاریگەریی ئەو بۆردومانانەیان بڵاوكردەوە، كە كراوە سەر سیستمی دژە ئاسمانییەكانی توركیا لە لیبیا .
وێنەكان بەر لە بۆردومانەكە و دوای بۆردومانەكە نیشاندەدات، كە دوای لەناوبردنی دژە ئاسمانییەكانی توركیا چەند پەڵەیەكی گەورە لەسەر شوێنی بۆردمانەكان دەركەوتووە .
هەفتەی ڕابردوو میدیاكانی لیبیا بڵاویانكردەوە، ئەو سیستمە دژە ئاسمانیەی كە توركیا لە بنكەی ئاسمانی وەتیە لە خۆرئاوای لیبیا جێگیری كردبوو، بە یۆردومانی ئاسمانی لەناوبراوە .
سوپای نیشتیمانی لیبیا بڵاویكردەوە، بۆردومانەكان سیستمی بەرگری دژە ئاسمانی و ڕادارییەكانی توركیا و سیستمی موشەكی هۆك و كۆراڵی لەو بنكە سەربازییە كردووەتەوە ئامانج .