وتەبێژی سوپاس نیشتیمانی لیبیا ڕایگەیاند، جەنگی ڕاستەقینە لە نێوان گەلی لیبیا و داگیركەرە توركەكاندایە و تورکیا خەریکە ڕۆژئاوای لیبیا داگیر دەکات .
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            ئەحمەد مسباری وتەبێژی سوپای نیشتیمانی لیبیا ڕایگەیاند، توركیا بە هاوكاری میلشیاكان خەریكە كۆنترۆڵی تەواوی خۆرئاوای لیبیا.
ئاماژەی بەوەش کرد بۆیە لە ئێستادا جەنگی ڕاستەقینە لە نێوان گەلی لیبیا و سوپای داگیركاری توركیا كە دەیەوێت دەستبەسەر لیبیادا بگرێت  . 
ئەو لێپرسراوە سەربازییە باڵایەی سوپای نیشتیمانی لیبیا بە سكای نیوز عەرەبیەی ڕاگەیاندووە، ئۆردوی سەربازیی ملیشیا چەكدارەكان لە ئامادەباشیدان بۆ هێرشكردنە سەر خۆرئاوای لیبیا  . 
ئەو لێدوانانەی وتەبێژی سوپای نیشتیمانی لیبیا لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ ڕوسیا داوای لە توركیا كرد، فشار لە حكومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا بكات، بۆ ئەوەی بە ئاگر بەستی ناوخۆیی لیبیا ڕازی بێت  . 
لە لایەكی ترەوە  ئەنتۆنیۆ گوتەریس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، ئاستی دەستوەردانی دەرەكی لە لیبیادا گەیشتووەتە ئاستێكی بێ پێشینە  . 
دودڵی خۆشی نیشاندا سەبارەت بە كۆكردنەوەی هێزی سەربازی میلیشیا چەكدارەكان لە دەوروبەری شاری سریت، كە دەكەوێتە نێوان شاری تەرابلوس و بەنغازییەوە لە خۆرهەڵاتی لیبیا  .