سبەی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ دەکرێت

  2023-10-17  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سبەی چوارشەممە شایستەی دارایی مانگی ٨ی مامۆستایانی وانەبێژی چەند پەروەردەیەک دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەم ١٧ـی تشرینی یەکەم، عەلی رەئووف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ، راگەیاند، سبەی چوارشەممە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردەکانی بەردەڕەش، ئاکرێ و ئامێدی بۆ مانگی ٨ی ٢٠٢٣ دابەش دەکرێت.

وتیشی، بۆ پەروەردەکانی تر لەسەر خەتین بەزووترین کات دابەش بکرێت کە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژە.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٤ هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن و دابەشکردنی ئەو پارەیە لە کاتێکدایە تا ئێستە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئاب دەستی پێ نەکردووە.