لەهەولێر بەدرۆن هێرشکرایەسەر هێزەکانی ئەمریکا

  2023-10-18  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە سنووری پارێزگای هەولێر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتەسەر فڕۆکەخانەی هەریر کە هێزەکانی ئەمریکای لێیە.

ژیان:
مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانکردۆتەسەر فڕۆکەخانەو بنکەی سەربازیی هەریر لەسنوری پارێزگای هەولێر.

هاوکات پاش هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی عەرەبی لە کەرتی گەمارۆدراوی غەززە، بەیانی ئەمڕۆ لە ‌پارێزگای ئەنبار بە دوو درۆن هێرشکرایەسەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرکراوە.


ڕیکلام