ئەمڕۆ پێنجشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕوو زیاتر لە ١٩٩ ملیۆن دۆلارە.
ژیان:
ئەمڕۆ پێنجشەممە١٩ی تشرینی یەکەم، بانکی ناوەندی عێراق، بڕی ١٩٩,١٢٣,٠٩٠ دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی ١٦٣,٥٩٣,٠٩٠ ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی ٣٥,٥٣٠,٠٠٠ ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.
لە ئێستاشدا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٦٠ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.