پارێزگاری بانکی ناوەندی: نرخی دۆلار جێگیر دەکەین

  2023-10-21  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی سەقامگیرکردنی بەهای دۆلار کار لەسەر رێکخستنەوەی سیستمی بازرگانی لە عێراق بەتایبەت حەواڵە و فرۆشتنی دۆلار دەکەن.

ژیان:
ئەمڕۆ شەممە ٢١/١٠/٢٠٢٣، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی لە کۆنفرانسی بانکیی عێراق لە هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، جێگیرکردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار پێویستی بە پرۆسەیەکی گۆڕانکاری گەورە هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش کار لەسەر رێکخستنەوەی سیستمی بازرگانی لە عێراق بەتایبەت حەواڵە و فرۆشتنی دۆلار دەکەن.

وتیشی، بانکی ناوەندی پشتیوانی زیاتری کەرتی بانکی و بەرەوپێشبردنی ئەو کەرتە دەکات.

عەلاق راشیگەیاند، دەیانەوێت بنەماکانی کارکردن بەشێوەیەک بڕەخسێنن کە بەپێی یاسای روبەڕوبونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر و سپیکردنەوەی پارە بێت.

عەلی عەلاق جەختیکردەوە، بانکی ناوەندیی عێراق پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوامی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەیە بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان لە بەدیهێنانی سیستمێکی بانکیی دیجیتاڵی


ڕیکلام