بانکی ناوەندی بڕی خستنەبازاڕی دۆلاری کاشی کەمکردەوە

  2023-10-22  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ١٨ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستەبازاڕەوەو کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاشی کەم کردۆتەوە و ئەو بڕە لەچاو هەفتەی ڕابردوودا زۆر کەمەو بەهای دۆلار دانابەزێت.

ژیان:
ئەمڕۆ یەکشەممە٢٢ی تشرینی یەکەم، بانکی ناوەندی بڕی ١٩٧ ملیۆن و ٧٦٣ هەزار و ٤٤٦ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ١٩٧ ملیۆن و ٣٧٣ هەزار و٤٤٦ ۆ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ١٨ ملیۆن و ٣٩٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٩ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراق مامەڵەی پێوەدەکرا.


ڕیکلام