گۆڕان و پارتی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

  2023-10-24  | 
دۆسیە:  پارتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بزوتنەوەی گۆران و پارتی دیموکراتی کوردستان، جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند دەکەنەوە، ئەوەش لە پێناو بژێوی ژیانی خەڵک و موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ژیان:
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٤ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوی هاوبەشی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان، هەردوولا کۆکبون لەسەر ئەوەی هەموو هێز و تواناکان بۆ پاراستی قەواری هەرێمی کوردستان کۆبکرێتەوەو ھاوکات جەختیشیان لە پشیتوانیکردن لە حکومەت هەرێم کردەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا کرایەوە، بە تایبەتی پاڵپشتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەنگاوەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەپێناو دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکان، لەنێویاندا مووچەی مووچەخۆران و، باشترکردنی بژێوی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی کوردستان.


ڕیکلام