بانکی ناوەندی عێراق بڕێکی کەم دۆلاری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە و بەهای دۆلار زیاتر بەرزبوویەوە.
ژیان:
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بلاویکردەوە، بڕی ٢٢٧ ملیۆن و ٤٤٧ هەزار و ٧٥٥ دۆلاری خستووەتە ڕوو.
دەشڵێت، بڕی ١٩٩ ملیۆن و ٧٤٧ هەزار و ٦٥٨ دۆلاری بە شێوەی حەواڵەیە و بڕی ٢٧ ملیۆن و ٧٦٩ هەزار دۆلاریش بە شێوەی کاشە.
ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٦٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا لە سەرەتای هەفتەدا بە ١٦١ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.