دوو هاوڵاتی رفێندراوی دەستی داعش ڕزگاركران

  2020-07-14  | 
 مازن شنگالی
وتەبێژی نووسینگەی ڕزگاركردنی ڕفێندراونی ئێزدی لە دهۆك، رایگەیاند ژنێكی ئێزدی و منداڵەكەی كە لە كەمپی هۆڵ بوون لە رۆژئاوای كوردستان رزگار كران و گەڕانەوە هەرێمی كوردستان.

مەیسەر ئادانی بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند، دوێنێ شەو دوو هاوڵاتی ئێزدی كە پێشتر لە لایەن داعشەوە ڕفێنرابوون ڕزگاركران كە خەڵكی كۆمەلگای تل بەناتن لە شنگال و لەساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوون .

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هاوڵاتیە رزگاركراوە لە كاتی هێرشەكانی داعشدا بۆ سەر شنگال 22 ئەندامی خێزانەكەی لەلایەن ڕفێندرابوون وە تا ئێستا هەشت كەس لەوانە ڕزگاریان بووە وە ئەوانەی دیكەیان تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە .

بەپێی ئامارەكانی نووسینگەی ڕزگاركردنی ڕفێندراوانی ئێزدی لە دهۆك،  تا ئێستا نزیكەی سێ هەزار هاوڵاتی ئێزدی كە لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوون چارەنووسیان بە نادیاری ماوەتەوە.


ڕیکلام