دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم بڕیاردەدات

  2023-11-19  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی سکاڵایەکەوە کۆببێتەوە کە تایبەت بە چەند ماددەیەکی ناو یاسای هەڵبژاردنی هەرێم.

ژیان:
بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگەی باڵای فیدراڵی، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩-١١-٢٠٢٣، دادگەکە بۆ بڕیاردان لەبارەی سکاڵایەک، کە پێشتر دوو سکاڵا بوون و یەکخراون لە دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢هەموارکراو کۆببێتەوە.

سکاڵاکە ژمارە ٨٣ی فیدراڵی /٢٠٢٣ـی هەیە، لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمان کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەینی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمار کراوە.

هەردوو داواکارەکە لە سکاڵاکەدا داوایانکردووە، ماددەکانی تایبەت بە کورسیی پێکهاتەکان و بازنەکانی هەڵبژاردن بە نایاسایی هەژماربکرێن.


ڕیکلام