بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش بەرزکردەوە

  2023-11-19  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆبانکی ناوەندی عێراق، برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە19ی تشرینی دووەم، بڕی 225 ملیۆن و 287 هەزار و 25 دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە 211 ملیۆن و 227 هەزار و 25 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و 14 ملیۆن و 60 هەزار دۆلاریشی بەشیوەی کاشە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، بەهای  دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بەرامبەر بە 158 هەزار و 400 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.