پەرلەمانی عێراق لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و یاسای هەڵبژاردنەکان کۆدەبێتەوە

  2023-11-21  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و دەرگای خۆپاڵاتن بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بکاتەوە.

ژیان:
بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکە، بڕگەی یەکەمی کۆبونەوەکە تایبەتە بە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکی ئەنجومەن، هەروەها بڕگەیەکی تریش تایبەتە بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە کۆتا دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە ١٩ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو تێیدا گفتوگۆ لە بارەی هەمواری یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرا.


ڕیکلام