به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خاوه‌نی چه‌ند كه‌ناڵێكی "به‌دڕه‌وشتین" له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ـی تشرینی دووه‌می 2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كردن له خه‌ڵك، چه‌ند كه‌سێكی دوور له ره‌وشت و داب و نه‌ریت، به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ (لایڤ) له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بانگه‌شه‌یان بۆ كاری به‌دڕه‌وشتی كردووه.
راشیگه‌یاند، "دوای بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانمان و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ز ، م ، ع ) و ( أ ، ق ، أ) دەستگیربکەین، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت، خاونی چەند کەناڵێکن لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلێگرام".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تۆمه‌تباره‌كان چه‌ندین گرتەی ڤیدیۆیی ئافرەت و پیاویان لابووه و لەبەرامبەر پارە و کارتی مۆبایل بۆ کەسانی دیكه‌یان ناردووه، هەروەها بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریش بوونه.
هه‌روه‌ها ئاسایشی هه‌ولێر داوا ده‌كات، هەرکەسێک سکاڵای یاسایی لەسەر ئه‌و دوو كه‌سه هه‌یه، دەتوانێ لەڕێگا دادگاوە سکاڵا تۆمار بکات.