دادگای فیدڕاڵی عیراق لەبارەی سکاڵایەکی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوە.
ژیان:
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەکی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و سکاڵاکارەکان داوایان کردووە دادگاکە حکومەتی هەرێم پابەندبکات بە جێبەجێکردنی یاسای مووچە کە لە سەرانسەری عێراقدا بەرکارە.
بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، دادگای فیدڕاڵی یەکەمین دانیشتنی لەسەر سکاڵایەک ئەنجامدەدات کە دژی جێبەجێنەکردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت ژمارە (٢٢ی ساڵی ٢٠٠٨) لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی هەرێم تۆمارکراوە.
سکاڵاکارەکان کە نۆ کەسن و فەرمانبەری حکومەتی هەرێمن، داوایان لە دادگای فیدڕاڵی کردووە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بکات یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت وەک خۆی جێبەجێ بکات بەتایبەت ماددەکانی (٦ و ٧ و ٨ و ٩) و بڕیاری راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش هەڵبوەشێنێتەوە.