نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی دیاری کرا

  2023-12-03  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی رابردو راگەیاند و بەپێی خشتەی کاری موەلیدەکانیش نرخەکە جیاوازییان هەیە.

ژیان:


ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣/١٢/٢٠٢٣ لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەکان کۆبوونەوە و بەپێی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەکاندا نرخی هەر کاتژمێرێک بۆ یەک ئەمپێڕ (٤٤) دینارە،‌ بەمەش نرخی یەک ئەمپێڕ کارەبای موەلیدەی ئەهلی لە ناوشاری سلێمانی لەنێوان (١٠.٠٠٠) بۆ (١١.٠٠٠) دینارە، بەوپێیەی موەلیدەکان لە نێوان (٢٢٥ بۆ ٢٥٠) کاتژمێر کاریان کردوە، بەهۆی جیاوازی کارکردنیان، نرخی ئەمپێڕێک کارەبای موەلیدەی گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز دەبێت.

لەبارەی ئەو موەلیدانەی کە کارکردنیان ٢٤ کاتژمێرییە کارەبای سلێمانی دەڵێت، نرخەکەیان (١٣) بۆ (١٤.٥٠٠) دینارە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، کە خشتەی کارپێکردنی موەلیدە بۆ مانگی (١٢) گۆڕانکاری تێدادەکرێت و موەلیدەکان تەنیا لەنێوان ١ی پاشنیوەڕۆ تا ١ی شەو ئەگەر کارەبای نیشتیمانی کۆژایەوە کار دەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر ٧:٠٠ تا ٨:٠٠ی بەیانی کاردەکەن و رۆژانی هەینیش بەیانیان کار بە موەلیدەکان ناکرێت تا کاتژمێر ١:٠٠ـی پێش نیوەڕۆ.

جەختیش لەوەکراوەتەوە، لەکاتی کوژاندنەوەی کارەبای نیشتیمانی نابێت کارپێکردنی موەلیدە و پێدانی کارەبا بەهاوڵاتیان لە (١٠) خولەک زیاتر بخایەنێت، بەپێچەوانەوە خاوەن موەلیدەکە سزا دەدرێت.


ڕیکلام