وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلار وه‌ك شایسته‌ی دارایی بۆ ده‌رچوان و كاندیدانی تواناسازی خه‌رجده‌كات و ئه‌وانه‌شی ناویان هاتۆته‌وه، له‌سبه‌ینێ دوشه‌ممه‌وه ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌و وه‌زاره‌ته بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێكاره دارایی و كارگێڕیه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی شایسته‌ی دارایی بۆ ده‌رچوان و كاندیدانی به‌رنامه‌ی تواناسازی، بۆ دوه‌مینجار له‌م كابینه‌یه‌دا و له قۆناغێكی دیكه‌دا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕی 900 هه‌زار و 777 دۆلار بۆ 100 ده‌رچو و كاندیدی تواناسازی خه‌رجده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، دڵنیایی به ده‌رچوان و كاندیدانی به‌رنامه‌ی تواناسازی ده‌دات، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ دابینكردنی شایسته‌ی دارایی بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچوان و كاندیدانی به‌رنامه‌ی تواناسازی و ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی خوێندنیان به سه‌ركه‌وتوی و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن به سێكته‌ری خوێندنی باڵا و زانكۆ و دامه‌زراوه زانستییه‌كان و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئاگاداری ده‌رچوان و كاندیدانی به‌رنامه‌ی تواناسازی ده‌كات، ئه‌وانه‌ی خوێندنیان به‌سه‌ركه‌وتوی ته‌واو كردوه و ئه‌وانه‌شی به‌رده‌وامن له خوێندن و ناویان له لیستی هاوپێچدا هاتوه، سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی چه‌ند ڕێكارێكی كارگێڕی و دارایی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ده‌رچوان و كاندیدانی تواناسازی ئه‌وانه‌ی ناویان له لیستی هاوپێچ هاتوه پێویسته له رۆژی 4ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2023 به دواوه سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تواناسازی بكه‌ن له‌گه‌ڵ هێنانی ئه‌م دۆكیۆمێنتانه‌ی خواره‌وه:
1. پشتگیری شوێنی کار کە بەردەوامە لە خزمەتی بێ پچڕان دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەکەی.
2. ئەگەر کاندید پێنج ساڵ خزمەتی کردبوو لە شوێنەکەی، ئەوا پشتگیری پێنج ساڵ خزمەت لەگەڵ خۆی بهێنێت.
3. ئەگەر کاندید خۆی ئامادە نەبوو بەهەر هۆکارێك، ئەوا بریکارەکەی دەتوانێت سەردان بکات.
4. ئەگەر کاندید لە کەرتی تایبەت بێت، پێویست دەکات خۆی ئامادەبێت.
بۆ بینینى لیستى سودمەندان کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن: http://