ئومێد سەباح: بەم نزیکانە مووچەی مانگی نۆ دابەش دەکرێت

  2023-12-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، دەرگای باش بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ عێراقدا کراوەتەوە و دەشڵێت، بەم نزیکانە 700 ملیارەکە دەگاتە هەرێم و سەرلەنوێ شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بۆ بەغدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، تەواوی رێکارەکانی ناردنی 700 ملیارەکە تەواوبوون، بەمنزیکانە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت و، لە کاتێکی نزیکدا شاندی حکومەتی هەرێم دەچێتەوە بەغداد.

دەربارەی سێ مووچەی كۆتایی ئەمساڵیش ئومێد سەباح وتی، داواكاریی فەرمی لەوبارەیەوە ئاراستەی حكومەتی عێراق كراوە و، لەئێستاشدا خاڵی یەكەمی گفتوگۆكانمانە لە بەغداد.


ڕیکلام