وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی كردەوە، "رۆژی یەكشەممە لە هەرێمی كوردستان دەوام ئاسایی دەبێت."
دوای ئەوەی حکومەتی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 10-12-2023 بەبۆنەی رزگارکردنی خاکی عێراق لەدەستی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاکانی عێراق پشوو دەبێت، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە لە هەرێمی کوردستان دەوامی ئاسایی دەبێت و پشوو نییە