سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا هۆکاری نەگەیشتنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت، وەزیری دارایی عێراق لە سەفەر بوو.
ژیان:
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی عێراق لە سەفەر بوو، بۆیە ناردنی ٧٠٠ ملیارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ هەفتەی داهاتوو دواکەوتووە.
دەشڵێت، لەسەر پرسی مووچە و بودجە هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم دەچنەوە بەغدا و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە و لە لە چەند رۆژی داهاتووشدا ٧٠٠ ملیارەکەی بەغدا دەگات و دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.