ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەهەرێم 10 هەزار کەسی تێپەڕاند

  2020-07-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە لە 24 كاتژمێری رابردوودا 238 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 18 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە، بەو پێیەش ژمارەی تووشبوان 10 هەزار کەسی تێپەڕاند.

دەقی ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٤١ )

1. کەرەنتین: (٨٩ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین )

١٦٩٤ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٤ شوێنی جیاواز (٢٤٣ سلێمانی)، (١٤٥١ دهۆك ).

2. پشکنین: (٢٠٨٥ پشکنینی نوێ )

( ٧٨٣ هەولێر)، (٤٦٥ سلێمانی)، (٥٣٤ دهۆك)، (١٣٧ گەرمیان)، (٣٥ هەڵەبجە)، (١٣١ ڕاپەرین ).

3. تووشبوو: (٢٣٨ تووشبووی نوێ )

( ٧٣ هەولێر )

( ٦٤ سلێمانی، ٤٥ گەرمیان، ٣٤ ڕاپەڕین )

( ٩ دهۆك )

( ١٣ هەڵەبجە )

4. چاکبوون: (٧٨ چاکبوون )

( ٤٤ هەولێر )

( ١٦ گەرمیان )

( ٨ دهۆك )

( ١٠ هەڵەبجە )

5. مردن: (١٨ مردن )

( ٦ هەولێر )

( ١١ سلێمانی )

( ١ ڕاپەرین )

ئاماری گشتی :

کەڕەنتین ١٨٨٤٣ هاوڵاتی (١٧١٤٩ دەرچوو )

پشکنین ١٦٧١٠٤ (٧٢٣١٠ هەولێر، ٥٤٩٢٧ سلێمانی، ٣٨٢٦٧ دهۆك، ١٦٠٠هەلەبجە )

تووشبوون ١٠١١٤ (٢٥٥٦ هەولێر، ٦٩٢٨ سلێمانی، ٣٠٧ دهۆك، ٣٢٣ هەلەبجە )

چاکبوون ٥٤٨٢ (١٧٥٧ هەولێر، ٣٣٣٨ سلێمانی، ٢١٦ دهۆك، ١٧١ هەلەبجە )

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٢٦٢ (٧٣٨ هەولێر، ٣٢٨٧ سلێمانی، ٩١ دهۆك، ١٤٦ هەلەبجە )

مردن ٣٧٠ (٦١ هەولێر، ٣٠٣ سلێمانی، ٦ هەڵەبجە )

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢ ).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٥ تەمووز ٢٠٢٠




ڕیکلام