وەزارەتی تەندروستی: لە هەولێر 10 سەنتەری مەساج داخران

  2023-12-21  | 
دۆسیە:  تەندروستی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە درێژەی هەڵمەت و پشكنینەكانیان بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و جێبەجێنەكردنی ڕێنماییەكان بڕیاری داخستن بۆ ١٠ سەنتەری مساج و٢ شوێنی ئەنجامدانی تاتۆی لەش دەرچوو.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمرۆ پێنج شەممە ۲۱/ ۱۲ / ۲٠۲۳، لە درێژەی هەڵمەت و پشكنینەكانیان، بەشی چاودێری تەندوستی وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی چاودێری تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر، هەروەها بە هەماهەنگی قایمقامیەتی قەزای عەینکاوە، پشكنیان بۆ چەندین سەنتەری مەساج و شوێنی تاتۆ ئەنجامدا و بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و جێبەجێنەكردنی ڕێنماییەكان بڕیاری داخستن بۆ ١٠ سەنتەری مساج و٢ شوێنی ئەنجامدانی تاتۆی لەش دەرچوو، هاوكات سەرپێچیكارانیش ڕێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی تەندروستی، هاووڵاتیان دڵنیادەكاتەوە كە لیژنەكانیان لە سەرجەم شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامن لە چاودێریكردن و هەر سەرپێچیەك ڕووبدات ڕووبەڕووی یاسای دەكەنەوە.


ڕیکلام