هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات

  2023-12-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی داڕمانی بەشێك لە گردی نزیك پردی تاسڵوجە بەرەو ئاراستەی شاڕێی تاسڵوجە - سلێمانی، ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە" ئاگاداری سەرجەم ئەو شۆفێرانە دەکەینەوە، کە رێیان دەکەوێتە سەر شەقامی سەرەکی سەر پردی تاسڵوجە بەرەو ئاراستەی شاڕێی تاسڵوجە – سلێمانی، بە وریاییەوە لەو جێگایە شۆفێری بکەن بەھۆی داڕمان و ھەرەسی بەشێک لەو گردەی تەنیشت شەقامەکە کە پێشتر کاری بڕین و داتاشینی وەک بەشێک لە کاری شەقامی 100 مەتری بۆ کراوە و بەھۆی کاریگەری بارانبارین دروست بووە".

ئاماژەی بەوەشكردووە،" بەهۆی كاریگەری باران بارین، گەرچی ئەو هەرەسە نەگەیشتۆتە سەر شەقامەكە و نەبووەتە بەربەست كردنی، بەڵام باشتر وایە شۆفێران زیاتر بەئاگابن".

روونیشیكردووەتەوە،" لەسەر فەرمانی بەرێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی چاودێری بەردوامی ئەو جێگایە دەكرێت لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناو بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆ و وەرگرتنی رێكاری پێویست لە هەر پێشهاتێك".


ڕیکلام