بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی ئاشکراکرد و نرخی دۆلار لە دابەزین بەردەوامە

  2023-12-25  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە، بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار بەردەوامە لەدابەزین و بەھای ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٨ هەزار و ٧٥٠ دینار.

ژیان:
ئەمڕۆ دوشەممە بانکی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند کە ١٩٩ ملیۆن و ٩٠٥ هەزار و ٨٩٥ دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، کە ١٨٧ ملیۆن و ٢٦٥ هەزار و ٨٩٦ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە،هەروەها ١٢ ملیۆن و ٦٤٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.

فرۆشتنی دۆلاری نەخت بە بەراورد لەگەڵ دوێنی زیاتر لە نیوە کەمترە کە بڕەکەی ٢٨ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار دۆلار بوو.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٩ هەزار و ٩٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا و دواتر زیاتر دابەزی و هاتە ١٤٨هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی.