بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی

  2023-12-26  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پاش ئەوەی دوێنێ بەهای دۆلار دابەزینێکی گەورەی تۆمارکرد، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی.

ژیان:
ئەمڕۆ سێشەممە (٢٦-١٢-٢٠٢٣) ئێستا کاتژمێر ١٠:٤٠ خولەکی بەیانی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەراورد بە مانگی رابردوو، دۆلار نزیکەی ١٠ هەزار دینار دابەزینی تۆمارکردووە بەوپێیەی لە مانگی ١١ دۆلار لەسەروو ١٦٠ هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

بەرزی نرخی دۆلار لە کاتێکدایە پەرلەمان عێراق، لە مادەی یەکەمی یاسای بودجەدا پەسەندی کردووە کە ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٣٠ هەزار دینارە.


ڕیکلام