وەزیری بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ساڵی داهاتوو قستی کۆمپانیاکان بە دینار دەبێت، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو رێکارانەی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی گیراونەتە بەر.
نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ جێگیکردنی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی لە ساڵی داهاتوودا هەموو مامەڵەکانی حکومەتی عێراق بە دینار دەبێت، هاوکات حکومەتی هەرێمیش هەوڵدەدات پابەندی ئەو بڕیارە ببێت.
دەشڵێت، لە دوای سەری ساڵەوە، قیستی کۆمپانیاکان بە دینار دەدرێت و چیدیکە دۆلار بۆ ئەو مەبەستە بەکارناهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری ئەو گۆڕانکارییەش ئەوەیە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە لە ساڵی تازەوە سەرجەم مامەڵە ناوخۆییەکان بە دیناربێت، ئێمەش وەکو هەرێمی کوردستان پابەندی ئەو بڕیارە دەبین.