راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق زانیاری نوێ لەسەر جێگیربوونی بەهای دۆلار ئاشکرادەکات و دەڵێت، "لە داهاتوویەکی نزیکدا بەهای دینار دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نرخە رەسمییەی بۆی دیاریکراوە".
هاشم رکابی راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لێپرسراوانی ئەمریکا تووشی شۆک بوون، لەو رێکار و رێوشوێنە بە پەلانەی حکومەتی عێراق لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا گرتییەبەر لە پێناو سەقامگیری بەهی دراو.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمریکا هیچ جۆرە گەمارۆیەکی ئابووری نەخستووەتەسەر عێراق و بڵاوکردنەوەی زانیاری لەو جۆرەش، هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورن لە راستییەوە.
راوێژکارەکەی سودانی راشیگەیاند، لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا بەهای دینار دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نرخە رەسمییەکەی بۆی دیاریکراوە کە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە و بەهای ١٠٠ دۆلار دەبێتە ١٣٠ هەزار دینار.