وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، هیچ كامێرایەكی دیكەی چاودێریكردنی خێرایی جگە لەوانەی رێگای تاسڵوجە-دوكان، نەكەوتۆتە كار.
بەهمەن عەبدوڵڵا وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، "هیچ وادەیەك بۆ ئیشپێكردنی كامێرای دیكەی چاودێری كردنی خێرایی دیاری نەكراوە و هیچ كامێرایەك نەكەوتۆتە كار جگە لە ڕێگەی تاسڵوجە دوكان".
ئاماژەی بەوەشکرد ، لەهەر ڕێگاو بان و شەقامێك كامێراكان بكەونە كار پێش ئەوە بە چەند ڕۆژێك ئاگاداری شۆفێران دەكەینەوە و شوێن و خێرایی ڕێگە پێدراو بڵاوی دەكەینەوە".
وتیشی، لەئێستادا كامێرا تەنها لە ڕێگەی تاسڵوجە دوكان كار دەكات، لەكۆتایدا شۆفێر ئەگەر پابەندی یاساو ڕێنماییەكانی هاتووچۆ بێت خۆی سەلامەت دەبێت و دووردەبێت لە كارەسات .