بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى سێ رۆژ ماتەمینی گشتیى له ههولێر راگهیهندرا.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر لە راگهیهندراوێكدا رایگهیاند، "بەهۆی ئەو پەلامار و موشەکبارانە ناڕەوایەى هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر شارەکەمان و لە ئەنجامدا بەداخێکی زۆرەوە چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبوون و شەش هاوڵاتى دیکەش بریندار بوون، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین شەهیدانى ئەو پەلامارە تیرۆرستییە بە بەهەشتى بەرین شاد بکات و شیفای بریندارەکان بدات".
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، وێڕاى ئەوەى بە توندی ئیدانە و شەرمەزاری ئەو پەلامار و هێرشە ناڕەوا و زاڵمانەیە دەکەین، کە بەبێ هیچ پاساو و بنەمایەک خەڵكی سڤیل و بێتاوانى کردە ئامانج، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى 3 رۆژ ماتەمینی گشتیى رادەگەیهنین.