به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و ئافره‌ته ده‌ستگیركرا و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا گیرا كه هێرشیكرده سه‌ر كارمه‌ندێكی هاتوچۆ و بێڕێزی به‌رامبه‌ری ئه‌نجامدا.
لەراگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێررایگەیاند، دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەمە،ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١/١٦ و بێڕێزی بەرامبەری کرد، لە شەقامی ٤۰ مەتری نزیک بازاڕی لەنگە، ئەمڕۆ لە لایەن مەفرەزەکانمان دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکەیدا گیرا.
دەشڵێت، ئیستا ئۆتۆمبێلەکە لە گۆڕەپانی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەستی بەسەر داگیراوە، سکاڵای یاسایش لە سەر شۆفێرەکە تۆمارکراوە لە دادگا.
ئاماژەبەوەشدەکات، هەر شوفێرێک بێڕێزی بە کارمەند و ئەفسەرانی هاتووچۆ بکات لە کاتی ئەرکدا یان بە هۆی ئەرکەکەیەوە ئەوا ڕوبەڕوی یاسای دەکەینەوە.
بەگوێرەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە تێیدا دەردەكەوێت، ئافرەتێك هێرشدەكاتەسەر كارمەندێكی هاتوچۆ، لەكاتێكدا كارمەندەكە سەرقاڵی نوسینی پسوڵەی سەرپێچیە بۆ ئۆتۆمبێلی ئەو ئافرەتە.