سەرباز و ئەفسەرانی سوپای عێراق چیتر ناتوانن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنن

  2024-01-23  | 
دۆسیە:  سوپای عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەی دوو ئەفسەر وەزارەتی بەرگری عێراق بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەسەرجەم سەرباز و ئەفسەرانی سوپای عیراق.

بڕیارەكەی وەزارەتی بەرگری عیراق دوای ئەوە دێت لەچەند رۆژی رابردوودا گرتەی ڤیدیۆیی دوو ئەفسەر لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆوە كە تیایدا یەكێك لەئەفسەرەكان لەئەفسەرەكەی تر دەدات و سوكایەتی پێدەكات.

بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو ئەوەش وایكرد وەزارەتی بەرگری عیراق ڕێكاری توند بەرامبەر ئەو دوو ئەفسەرە بگرێتەبەر، بەپێی ڕێكارەكان هەردوو ئەفسەرەكە لەكارەكانیان دوورخراونەتەوە و سزای یەك ساڵ زیندانیان بۆ دەرچووە.


ڕیکلام