مەسعود بارزانی: پشتیوانی لە هەڵوێستی حکوومەتی فیدڕاڵ دەکەین، بۆ دەستپێکردنەوەی دانوساندن لەگەڵ ئەمەریکا

  2024-01-26  | 
دۆسیە:  پارتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، پشتیوانی لە هەڵوێستی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق دەکەین و هەروەها پشتیوانی لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوساندن لەگەڵ ئەمەریکا

دەقی پەیامی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان: 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
پشتیوانی لە هەڵوێستی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بە سەرۆکایەتیی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی دەکەین و هەروەها پشتیوانی لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوساندن لەگەڵ ئەمەریکا  بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی داهاتوویان لە چوارچێوەی بابەتی سەربازی و ئەمنی لەپێناو گەرەنتیکردنی بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی وڵات لە پەلامارە دەرەکییەکان بە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هەرێمی کوردستانیشەوە.

دانوساندن تاکە ڕێگەی دروستە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان کۆماری عێراقی فیدڕاڵ و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

مسعود بارزانی
٢٥ی کانوونی دووەمی


ڕیکلام