پاسپۆرتی سلێمانی: لە رۆژانی داهاتوو تەنها کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت

  2024-01-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەپێی رێنمایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پاسپۆرتی عێراق لە رۆژانی داهاتوودا تەنها کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، "بەپێی رێنمایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پاسپۆرتی عێراق لە رۆژی ٢٨-١-٢٠٢٤ و رۆژانی داھاتوو بە ھیچ جۆرێک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتەکانی ھەموو پارێزگاکانی عێراق کار بە (صورە قیدی) ئەلکترۆنی ناکرێت بۆ دەرھێنانی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی و تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانی دەکرێت".

دەشڵێت، داواکارین لە ھاوڵاتییان بۆ ئەوەی کاتیان بە فیڕۆ نەچێت، تا کارتی نیشتمانیان پێنەبێت سەردانمان نەکەن چونکە ئەگەر لە بەڕێوەبەرایەتیشمان مامەڵەکەی بۆ بەڕێبکەین لە بەغداد مامەڵەکە رەتدەکرێتەوە و ھاوڵاتییەکە نابێتە خاوەنی پاسپۆرت.

 

 
 


ڕیکلام